لە ٣ پارێزگای تورکیا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستان زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس چۆڵ کراون

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستانەکانی پارێزگاکانی بالیکەسیر، بیلەجیک و هەتای راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
یەرلیکایا لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەهۆی ئاگرەکان چۆڵیان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە چالاکییەکان بۆ دیارکردنی زیانەکان بەردەوامە و بە پێی داتا سەرەتاییەکان، لە بیلەجەیک ٦٤ خانوو، ٣ دوکان و ٢٠ شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵەکان، لە ئیزمی ١٣٢ خانوو و دوکان زیانیان پێگەشتووە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر ئاگرەکە بە کۆی گشتی ٦٠ ملیار لیرەی تورکی تەڕخان کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە جارێکی دیکە خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانج. بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە، لانیکەم ٢٠ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون.
هودا پار لە راگەیەندراوێک بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆڤاری لەمان کە لە کارتۆنێکدا سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد (درودی خودا لە سەر بێت) کردبوو.
ئەمڕۆ گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ گەنج شەهید بوون، کەسێک بریندار بووە، خەڵکێکی زۆریش بە بارمتە گیراون.