سیخوڕێکی مۆساد لە میترۆی تاران دەستبەسەر کرا

کەسێک بە تۆمەتی کارکردن بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی مۆساد لە میترۆی تارانی پایتەختی ئێران دەستبەسەر کرا.
دەستنیشان کرا، گومانلێکراوەکە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان دروست دەکات و زانیارییە گرنگەکانی سەربازی دەنێرێتە دەرەوەی وڵات.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی فەرمی ئێران، سەعید مونتەرزەرولمەهدی وتەبێژی پۆلیس راگەیاندووە کە ئەو کەسە درۆن و مینی درۆن دروست دەکات و لەبارەی خاڵەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران زانیاری کۆدەکاتەوە.
دەستنیشان کرا، ناوبراو زانیارییەکانی گرنگی سەربازی بە مۆساد داوە و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە میترۆ دەستبەسەر کراوە.
باس لەوە کرا، لێپرسینەوە لەبارەی گومانلێکراوەکە و لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە جارێکی دیکە خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانج. بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە، لانیکەم ٢٠ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون.
هودا پار لە راگەیەندراوێک بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆڤاری لەمان کە لە کارتۆنێکدا سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد (درودی خودا لە سەر بێت) کردبوو.
ئەمڕۆ گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ گەنج شەهید بوون، کەسێک بریندار بووە، خەڵکێکی زۆریش بە بارمتە گیراون.