ئەبو عومەر ئەلسوری فەرماندەیەیەکی کەتائیبی قەسام لە غەززە شەهید بوو

ئەبو عومەر ئەلسوری، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی کەتائیبی قەسام و فەرماندەی بەرپرسی لۆجستیکی سەربازی لە غەززە شەهید بوو.
ئەو فەرماندەیە کە ناوی ڕاستەقینەی حوکم ئەلعیسا بووە و بە ناوی کۆدی "ئەبو عومەر ئەلسوری" ناسراوە، وەک بەرپرسی بەشی پشتیوانی سەربازی و لۆجستیکی لە کەتائیبی قەسام کاری کردووە. هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی کەتائیبی قەسام بووە.
ئەبو عومەر، بەڕەچەڵەک خەڵکی سوریایە و خەڵکی گوندی بورقە لە شاری نابلوسی فەلەستینە. ئەبو عومەر لە ساڵی ٢٠٠٥ لە غەززە نیشتەجێ بووە و بووە یەکێک لەو ناوانەی کە ژێرخانی مەشقی سەربازی کەتائیبی قەسامی دامەزراندووە. لە ئەکادیمیای سەربازی کە لە ژێر سەرکردایەتی ئەو دامەزرا، هەزاران چەکدار مەشقیان پێکرا.
ئەبو عومەر ناسراو بە یەکێک لە پلاندانەرانی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجام درا، ڕۆژی هەینی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر گەڕەکی سەبرا لە کەرتی غەززە شەهید بوو، هەروەها هاوسەر و نەوەکەی لە هێرشەکەدا شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستانەکانی پارێزگاکانی بالیکەسیر، بیلەجیک و هەتای راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٦٤٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی مینی دژە مرۆیی پەسەند کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان دوو پاس لە باکووری وڵاتی تانزانیا ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.