رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی کە چاوەڕوانی یارمەتین: ٢٠ شەهید

بەناو سوپای رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی کردە سەر فەلەستینییەکانی چاوەڕوانی یارمەتی مرۆیی لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە. لەو هێرشەدا ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە تەندروستییەکانی فەلەستینەوە دەستکەوتوون، هێرش کرایە سەر خەڵکی مەدەنی کە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون لە نزیک ڕێڕەوی نەتزەریم لە کەرتی غەززە.
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی ناوچەکە، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی بەشێک لە بریندارەکان سەختە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە بەناو سوپای رژیمی تیرۆریستی خەڵکی مەدەنی بکاتە ئامانج. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤، لە ئەنجامی تەقەکردن لە فەلەستینیەکان کە هەوڵی گەیشتن بە بارهەڵگرەکانی فریاگوزارییان دەدا لە باکووری غەززە، ١١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٧٦٠ کەسیش برینداربوون. ئەو هێرشە بە "کۆمەڵکوژی یارمەتییەکان" ناوزەد کرا و لە سەرانسەری جیهاندا کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.
لە مانگەکانی ئازار و نیساندا هێرشی هاوشێوە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە چاوەڕێی یارمەتی بوون رووی دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ٣ سیخوڕی مۆساد کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبوو لە سێدارە دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.
کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردەکانی داوود" بڵاو دەکات کە تێدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
لە شاری تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران و شارەکانی دیکەی وڵات ئاهەنگی سەرکەوتنی ئێران لە دژی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بەڕێوەچوو.