رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی کە چاوەڕوانی یارمەتین: ٢٠ شەهید

بەناو سوپای رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی کردە سەر فەلەستینییەکانی چاوەڕوانی یارمەتی مرۆیی لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە. لەو هێرشەدا ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە تەندروستییەکانی فەلەستینەوە دەستکەوتوون، هێرش کرایە سەر خەڵکی مەدەنی کە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون لە نزیک ڕێڕەوی نەتزەریم لە کەرتی غەززە.
بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی ناوچەکە، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی بەشێک لە بریندارەکان سەختە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە بەناو سوپای رژیمی تیرۆریستی خەڵکی مەدەنی بکاتە ئامانج. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤، لە ئەنجامی تەقەکردن لە فەلەستینیەکان کە هەوڵی گەیشتن بە بارهەڵگرەکانی فریاگوزارییان دەدا لە باکووری غەززە، ١١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٧٦٠ کەسیش برینداربوون. ئەو هێرشە بە "کۆمەڵکوژی یارمەتییەکان" ناوزەد کرا و لە سەرانسەری جیهاندا کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.
لە مانگەکانی ئازار و نیساندا هێرشی هاوشێوە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە چاوەڕێی یارمەتی بوون رووی دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تاران داوای کردووە کە ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ١٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٢٣٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ناوەڕاستی ئۆکراینا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
خەلەف یلماز جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار جەختی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر لە شەڕی دژی ئێران هیچ قازانجێکی سەربازی بەدەستنهێناوە بەڵام ئێران قازانجی بەدەستهێناوە.