داگیرکەران لە کەناری ڕۆژئاوا منداڵێک شەهید دەکەن

لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە گوندی کەفر مەلیک لە باکووری ڕۆژئاوای شاری رامەلڵا منداڵێکی فەلەستینی شەهید بوو.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە گوندی کەفر مەلیک لە باکووری ڕۆژئاوای شاری رامەلڵا منداڵێکی فەلەستینی بە ناوی عەمار موعتاز حەمایەلە تەمەن ١٣ ساڵان شەهید بوو.
بەرپرسانی داگیرکەر ئیدعایان کرد کە منداڵەکە بە بەرد زیانی بە ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکران گەیاندووە.
دەستنیشان کرا، داگیرکەران راستەخۆ تەقەیان کردووە سەر منداڵەکە و رێگەیان نەداوە کە تیمەکانی تەندروستی موداخەلە بکەن و دوای ماوەیەک رادەستی تیمەکانی تەندروستیان کردووە.
منداڵەکە گواسترایەوە نەخۆشخانە بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان شەهید بوو.
وەزارەتی پەروەردەیی راگەیاند، منداڵەکە قوتابی پۆلی ٧ی ناوەڕاست بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تاران داوای کردووە کە ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ١٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٢٣٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ناوەڕاستی ئۆکراینا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
خەلەف یلماز جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار جەختی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر لە شەڕی دژی ئێران هیچ قازانجێکی سەربازی بەدەستنهێناوە بەڵام ئێران قازانجی بەدەستهێناوە.