شەپۆلی نوێی مووشەکی ئێران لەدژی رژێمی سەهیۆنی دەستیپێکرد: ١٢ سەهیۆنی برینداربوون، زیانی زۆریان پێگەیشت!

نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی ئێران، شەپۆلێکی نوێی مووشەکەکان دەستی کردووە بە ئامانجگرتنی ئامانجە سەربازییەکان و ناوەندە پیشەسازییەکانی سەر بە پیشەسازیی سەربازیی سەهیۆنییەکان.
راگەیەندراوە کە لانیکەم ٢٠ مووشەک ئاراستە کراوە و ٦ مووشەکیان لە ناوچەکانی وەک حەیفا و تەلئەبیب کەوتووە.
باس لەوەش کراوە کە تا ئێستا لانیکەم ١٢ داگیرکەر بریندار بوون کە ٢ کەسیان بە سەختی بریندار بوون.
فەرماندەیی بەرەی ناوخۆی سەهیۆنییەکان داوای لە سەهیۆنییەکان کرد لە ترسی مووشەکی زیاتر لە پەناگەدا بمێننەوە.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، دیمەنێکی لە هەژماری ئێکسی خۆی لەگەڵ ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە، "دوژمنی زایۆنی سزای خۆی وەردەگرێت؛ ئێستا ئەو پاداشتە بەدەست دەهێنێت کە شایەنیەتی."
لەو وێنانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، ئەو ساتانەی بینراوە کە هەندێک مووشەک کەوتنە سەر شاری بەندەری حەیفا، هاوکات دوکەڵی چڕ لە زۆر ناوچەوە بەرزبووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەخت رێپێوانی تۆڕەیی و سەرکەوتنیان رێکخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تل سەبعە لە ناوچەی نەگێڤی داگیرکراو، دوو خوشکی تەمەن ١٨ و ٢٠ ساڵان کوژران.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج ڕابگرێت لە هێرشەکانی و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێبێت."