سەرۆک کۆماری ئێران: تاکە ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ڕاگرتنی هێرشەکانی دوژمنە

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج ڕابگرێت لە هێرشەکانی و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێبێت."
پزیشکیان لە بەیاننامەکەیدا لە ئەکاونتی ئێکسەوە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "هەمیشە ئامانجی ئاشتی و ئارامییە".
پزیشکیان بە ئاماژەدان بە ڕێگاکانی کۆتایی هێنان بە شەڕ وتی، "بەڵام تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کە لە هەلومەرجی ئێستادا سەپێنراوە، ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج هێرشەکانی رابگرێت و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەمیشە کۆتایی دێت."
هەروەها وتی، "ئەگەرنا ئەو وەڵامانەی دەیدەینەوە بە دوژمن توندتر و پەشیمانتر دەبن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.
گەلی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەخت رێپێوانی تۆڕەیی و سەرکەوتنیان رێکخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تل سەبعە لە ناوچەی نەگێڤی داگیرکراو، دوو خوشکی تەمەن ١٨ و ٢٠ ساڵان کوژران.