ئایەتولڵا خامنەیی: دوژمنی سەهیۆنی ئێستا سزا دەدرێت

ئەمڕۆ بەیانی ئێران راستەخۆ شاری بیرالسبعی داگیرکراوی کردە ئامانج. ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران وتی، "دوژمنی سەهیۆنی ئێستا سزا دەدرێت."
ئەمڕۆ بەیانی ئێران لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر شاری بیرالسبع لە باشووری خاکەکانی داگیرکراو "ناوەندی تیکنۆلۆجیای گاڤ یام نەگەڤ"ـی کردە ئامانج کە دامەزراوەکانی سەربازی و سایبەری تێدایە. بە پێی ئیدعای داگیرکەران، هێرشەکە بووە هۆی وێرانکاریێکی گەورە و لانیکەم ٣٧ سەهیۆنی بریندار بوونەتە.
کەناڵی ١٢ی داگیرکەر و فڕیاگوزاری داگیرکەر باسی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەک ئەنجام دراوە. دوای ئۆپڕاسیۆنەکە سوپای داگیرکەر راگەیاند کە "لێپرسینەوە دەستیپێکردووە."
کەناڵی سی،ئێن،ئێن بە پشتبەستن بە شاهێدحالەکان راگەیاند کە لە نزیکەی ئۆفیسی مایکرۆسافت ئاگر دەرکەوتووە. هەروەها باس لەوە کرا کە بەهۆی خسارەکە هاتوچۆی شەمەندەفەر راگیراوە. ڕۆژنامەی یەدیۆت ئاهرۆنۆت راگەیاند کە زیان بە ژمارەیەکی زۆر خانوو گەشتووە.
ئێران: دوژمنی سەهیۆنی ئێستا سزا دەدرێت
ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیاند، "دوژمنی سەهیۆنی ئێستا سزا دەدرێت."
میدیاکانی ئێران باسیان لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بۆ سەر ناوەندەکانی گرینگی سەربازی و سایبری ئەنجام دراوە.
ئێران بە مووشەک و درۆن وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەدات. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا تاوەکو ئێستا دەیان سەهیۆنی کوژراون و سەدان داگیرکەر بریندار بوونەتە. هەروەها خسارێکی گەورە بە ژێرخانی، دامەزراوەکانی تیکنۆلۆجیا و سەربازی گەشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.
گەلی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەخت رێپێوانی تۆڕەیی و سەرکەوتنیان رێکخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تل سەبعە لە ناوچەی نەگێڤی داگیرکراو، دوو خوشکی تەمەن ١٨ و ٢٠ ساڵان کوژران.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج ڕابگرێت لە هێرشەکانی و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێبێت."