ئێران هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی و بارەگای مۆساد لە باکووری تەلئەبیب

لە چوارچێوەی شەپۆلی نوێی هێرشەکانی سوپای ئێران، بنکە هەواڵگرییەکانی شاری گلیلۆت ڕاستەوخۆ کرانە ئامانج. بەم لێدانە لە دڵی رژێمی سەهیۆنی، جارێکی دیکە "گوبە ئاسنینەکە" بێکاریگەر کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران دامەزراوە سەربازی و هەواڵگرییەکانیان لە ناوچەی گلیلۆت لە باکووری تەلئەبیب کردە ئامانج.
سەرچاوە ناوخۆییەکان و ڕۆژنامەکانی داگیرکەر پشتڕاستیان کردەوە کە هێرشەکە بەر کۆمپلێکسەکە کەوتووە، کە بە تایبەتی یەکەی هەواڵگری سەربازی (ئامان) و بیناکانی مۆسادی تێدایە.
باس لەوە کرا کە دوای ئەو هێرشە تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەکەدا روویدا، کە سەرچاوە سەهیۆنییەکان "فەرمانی نهێنی"یان سەپاندووە، بەڵام زیانەکانی زۆر گەورە بوون.
ڕۆژنامەی هارێتز کە بنکەکەی لە خاکەکانی داگیرکراوە بڵاویکردەوە، ئەو شوێنەی هێرش کراوەتە سەر "بارەگای گلیلۆت، کە یەکە سەربازییەکان و پێکهاتەی هەواڵگری تێدایە." هەروەها کەناڵی هادشۆت بێزمان پشتڕاستی کردەوە کە بارەگای ئامان بەر کەوتووە.
فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی ئێران دوای ئۆپڕاسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی، "پێویستە دوژمن بزانێت ئەو هێرشە توندوتیژانەی کە بە چەکی نوێ و پێشکەوتوو دەستمان پێکردووە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا چڕتر دەبنەوە، ئەمە تەنها هەنگاوی یەکەمی هێزە چەکدارەکانمانە."
بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەو ناوچەیەی کە کراوەتە ئامانج، خاوەنداری یەکەی هەواڵگریی بەناوبانگی ٨٢٠٠ و کۆمەڵگە ئەمنییەکانی پەیوەست بە مۆساد دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، هەرچەندە چاپەمەنی داگیرکەر هەوڵیدا بە "سانسۆری بێدەنگ" پێشهاتەکان ڕووماڵ بکات، بەڵام هەندێک زانیاری دزەیان کرد. هارتز لە راپۆرتەکەیدا کە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سەهیۆنی ئەم لێدوانە سەرنجڕاکێشەی بڵاو کردەوە، "هەموو شتێکمان بۆ ئەمریکا ئامادەکرد، وەک لە تۆپی پێدا بەرگریمان شکاند، هاتینە سەر گۆڵ، تۆپمان بۆ بەجێهێشت، ئێستا تەنها دەبێت لێدان و گۆڵ تۆماربکەن."
دوایین هێرش، جارێکی دیکە دەریخست کە ئێران بە ئیرادە لە مەیداندا پێشڕەوی دەکات و هێزی ڕێگریی خۆی زیاتر دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا شێخ عیکریمە سەبری رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بەکارهێنانی رووداوەکانی ئێستا وەک بیانوویەک مزگەوتی ئەقسای داخست و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر مافی عیبادەتی مسوڵمانان.
ڕیک پیپەرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین راگەیاند کە تەنیا ١٧ نەخۆشخانە لە غەززە بەشێوەیەکی بەشەکی دەتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و ئەو نەخۆشخانەیانە توانای قەرەوێڵەیان تەنیا ١٥٠٠ کەس بووە بۆ دانیشتووانی ٢ ملیۆن کەس.
محەمەد موورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسڕ کە لە لایەن کودەتاچیەکان زیندانی کرابوو ٦ ساڵ لەمەوبەر لە زیندان شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٣٢٠ کەس.