سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتێک لە نابلوس

هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر نابلوس و دەوروبەرەکەی و هەڵکوتانە سەر مزگەوتێک.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەربەیانی ئەمڕۆ هەڵکوتانە سەر گەڕەکەکانی شاری نابلوس و گوندی تەل لە باشووری ڕۆژئاوای شارەکە. هەروەها هێرشێک بۆ سەر کەمپی عەسکەر جەدید لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس ئەنجام درا. هێرش و گەماڕۆی سەر ناوچەکە لە دوێنێوە بەردەوامە.
بە پێی زانیارییەکان، داگیرکەران لە گەڕەکی نوێی نابلوس کەسێکیان دەستبەسەر کردووە.
داگیرکەران لە کاتی هێرش سەر گوندی تەل هەڵکوتانە سەر مزگەوتی گوندەکە و فەلەستینییەکانی بەزۆر لە ناو مزگەوتەکە دەرێنا و مزگەوتەکەیان تاڵان کرد. ئەم هێرشەی سەر مزگەوت بووە هۆی تۆڕەیی گەلی ناوچەکە.
هەروەها داگیرکەران لە دوێنێوە بەردەوامن لە هێرش سەر کەمپی پەنابەرانی عەسکەر جەدید. لە کاتی هێرشەکەدا داگیرکەران لە ژمارەیەکی زۆر فەلەستینییان داوە و ژمارەیەکی زۆر کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
هەنێک لە خانووکان وەک سەربازگە بەکاردەهێنرێت و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و رێگە نادرێت کە هاوڵاتیان بچنە دەرەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا شێخ عیکریمە سەبری رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بەکارهێنانی رووداوەکانی ئێستا وەک بیانوویەک مزگەوتی ئەقسای داخست و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر مافی عیبادەتی مسوڵمانان.
ڕیک پیپەرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین راگەیاند کە تەنیا ١٧ نەخۆشخانە لە غەززە بەشێوەیەکی بەشەکی دەتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و ئەو نەخۆشخانەیانە توانای قەرەوێڵەیان تەنیا ١٥٠٠ کەس بووە بۆ دانیشتووانی ٢ ملیۆن کەس.
محەمەد موورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسڕ کە لە لایەن کودەتاچیەکان زیندانی کرابوو ٦ ساڵ لەمەوبەر لە زیندان شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٣٢٠ کەس.