بەشداربووانی ڕێپێوانی جیهانی غەززە گەڕانەوە تورکیا

مەلا عبدالقدوس یالچن یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء و ئەردال ئەلیبویوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی وەقفی کاروانی ئومێد گەڕانەوە تورکیا.
هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداریان لە ڕێپێوانی جیهانی غەززە لە میسڕ کردبوو دوێنێ شەو گەڕانەوە تورکیا و لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچە لە ئیستانبوول راگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
مەلا عبدالقدوس یالچن یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء باسی لەوە کرد کە لە فڕۆکەخانە بۆ ماوەی ٣-٤ کاتژمێر دەستبەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گیراوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و دوای چوونەوە بە هۆتێل دووبارە خراونەتە ژێر چاودێری.
هۆتێلەکان وەک بنکەی سەربازی بەکار دەهێنن
یالچن وتی، "کاتێک چووینە هۆتێل بینیمان هەموو کەس دەستبەسەر دەکرێن و کەڵوپەڵەکانیان کۆنترۆل دەکرێت. دواتر ئێمەیان بردە ناو مینیپاسێک لە دەرەوە و نزیکەی نیو کاتژمێر لەوێ هشت. وامان دەزانی کە دیپۆرت دەکرێین. دوای ماوەیەک پاسپۆرتەکەمان وەرگرت و وتیان کە "تێکەڵی کارێکی سیاسی نەبن!" و گەڕاینەوە بۆ ناو هۆتێل. پلەدارەکان چوون بەڵام ئەوانەی دیکە تا نیوەشەو لە ناو هۆتێل بوون و بەردەوام بوون لە سەپاندنی فشاری دەروونی."
"بۆ ئەوەی ئاسانتر کۆنترۆل بکەن ئێمەیان ٣ پارچە کرد"
یالچن لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە لە شاری ئیسماعیلیە رێگری لە هەموو کەس کرا کە بۆ ڕێپێوان لەوێ بوون و تەنها بەشێکی کەم توانیان بچنە ناو شارەکە و وتی، "ئەمە پلانێکی حکومەت بوو. بۆ ئەوەی ئاسانتر کۆنترۆل بکەن ئێمەیان ٣ پارچە کرد. جارێکی دیکە رێگریان کرد. کۆتاجار بە توندی موداخەلەیان کرد. لە رەفەح دۆخەکە وەک رابردوویە... لەبەر ئەوەی کەس نەتوانی بچێتە رەفەح دۆخەکە هەر وەکو رابردوویە."
یالچن ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٥٦ وڵاتەوە ٦ هەزار و ٥٠٠ کەس بۆ بەشداری لە ڕێپێوانەکە هاتبوون میسڕ بەڵام بەهۆی مامەڵەی خراپی حکومەتی میسڕ لە ئامانجەیان سەرکەوتوو نەبوون.
"بە تایبەت ژمارەیەکی زۆر چالاکڤان کە لە تورکیاوە چوبوون ڕفێندران و تووشی فشار بوون و دیپۆرت کران"
ئەردال ئەلیبویوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی کاروانی ئومێد وتی، "لەوێ زۆر شتمان بینی بەڵام نامانەوێت سەرنجەکان بۆ ئەوێ ڕابکێشرێت. بۆ رێگری لە ڕێپێوانەکە هەر لە سەرەتاوە زۆر موداخەلەی توند دەکرا. هیچ کات وەک گەشتیارێک پێشوازیمان لێنەکرا. بە تایبەت ژمارەیەکی زۆر چالاکڤان کە لە تورکیاوە چوبوون ڕفێندران و تووشی فشار بوون و دیپۆرت کران. ئەوانەی لە تورکیاوە چوبوون مامەڵەی تیرۆریست لەگەڵیان دەکرا. ئەمە دۆخێک نییە کە قبول بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستانەکانی پارێزگاکانی بالیکەسیر، بیلەجیک و هەتای راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٦٤٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی مینی دژە مرۆیی پەسەند کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان دوو پاس لە باکووری وڵاتی تانزانیا ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.