حەماس: وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێران نیشان دەدات کە رژێمی سەهیۆنی بێ سزا ناڕوات

عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران شەوی ڕابردوو لە قوڵایی ناو رژێمی سەهیۆنیدا پشتیوانییەکی توندی بەرخۆدانی فەلەستینیشی لێکەوتەوە.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دوای ئۆپڕاسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەڵامدانەوەی ئێران "هەڵگری پەیامێکی دادپەروەرییە کە بێ سزا نابێت."
ڕیشق وتی، "هیچ سووکایەتییەک بێ وەڵام نامێنێتەوە، هیچ هێرشێک بێ سزا نابێت، ئێران بەم هێرشە ئەمەی بە هەموو جیهان نیشان داوە و وتی، "هێرشی قووڵ و پێشکەوتووی ئێران لە ڕووی تەکنیکییەوە گورزێکی توندی لە سیستمە ئەمنییەکانی رژێمی سەهیۆنی دا."
"قبەی ئاسن، هارپ، میقلاعی داوود: هەموویان شکستیان هێنا"
بەگوێرەی بەیاننامەی ئەلریشق، دەیان مووشەکی ڕێنمایی کراو و فڕۆکەی بێ سەرنشینی چەکدار (UCAV) بە دەربازبوون لە سیستەمی بەرگریی رژێمی سەهیۆنی بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە. سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی وەک "قوبە ئاسنین"، "هاڕپ" و "میقلاعی داوود" نەیانتوانی هێرشەکە ڕابگرن.
هەرچەندە زنجیرەیەک تەقینەوەی گەورە لە ناوچەکانی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی رووی دا، بەڵام ئامانجی زۆر بە تایبەتی لە ناوچەی تەلئەبیب، نەگەڤ، حەیفا و لە باکوور، لە ناوچەکانی وەک تبریاس کەوتنە خوارەوە.
هەروەها وتی، "رژێمی سەهیۆنی ئەمڕۆ بەو ئاگرە دەسووتێت کە ساڵانێکە بەسەر گەلانی ناوچەکەدا داگیرساندووە. ئەم هێرشە نەک تەنیا تۆڵەسەندنەوە، بەڵکو هۆشدارییەکیشە. وەڵامی ئێران نەک تەنیا لە ڕووی سەربازییەوە، بەڵکو لە ڕووی سیاسیشەوە پەیامێکی بەهێزە. هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر ناوچەکە ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی دەبێتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ماوەی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی تا ڕۆژی سێشەممە درێژ کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەس.
پەرلەمانی پاکستان بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پشتیوانی لە شەڕی ئێران لە دژی رژێمی داگیرکەری پەسەند کرد. لە بڕیارنامەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مافی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری خۆی ڕەوایە، لە هەمان کاتدا هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری بە "پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان" وەسف کرا.
لە ئەنجامی نوقبوونی چەند بەڵەمێک لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا.