پەیامی ڕوونی تاران: شەڕ تەشەنە دەکات، بنکەکانی ئەمریکاش دەکرێنە ئامانج

ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فارس نیمچە فەرمی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هێرشە تۆڵەسەندنەوەکان دژی رژێمی سەهیۆنی تەنیا سەرەتایەکە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، شەڕەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر فراوانتر دەبێت و سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکان و بنکەکانی ئەمریکا کە لە ناوچەکە جێگیرکراون دەگرێتەوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئۆپڕاسیۆنە سنووردارانەی شەوی ڕابردوو ئەنجامدراون بەس نابن، وتی، "دەستدرێژکاران باجێکی زۆر قورس دەدەن، وەڵامی ئێمە توند و هەمەلایەنە دەبێت."
ئەو بەرپرسە هەروەها رایگەیاندووە کە ئۆپڕاسیۆنەکانی ئێران بەردەوام دەبێت و ئەمە بۆ سەهیۆنییەکان لە رادەبەدەر ئازاربەخش دەبێت. وتیشی، "بەجۆرێک کە هەموو هەنگاوێکیان بە پەشیمانیەوە لەبیریان دەبێتەوە."
ئیدارەی تاران رایدەگەیەنێت کە درێغی ناکات لە کەڵک وەرگرتن لە هێزی ڕاگری دژ بە دەستدرێژی رژێمی سەهیۆنی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەس.
پەرلەمانی پاکستان بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پشتیوانی لە شەڕی ئێران لە دژی رژێمی داگیرکەری پەسەند کرد. لە بڕیارنامەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مافی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری خۆی ڕەوایە، لە هەمان کاتدا هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری بە "پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان" وەسف کرا.
لە ئەنجامی نوقبوونی چەند بەڵەمێک لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا. لانیکەم دوو فەلەستینی بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریان بە دیل گیران.