سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوە ئاماژەی بەوە کرا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووه‌وه و دواتر هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵيى خۆیان به ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و داكۆكييان لە خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووريدا، كرده‌وه.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزلهيهكگرتن دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژەى به هاوبه‌شى و په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و دێرينى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد.
هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕژێمی زایۆنی بەبێ پچڕان درێژە بە هێرشە دڕندەکانی بۆ سەر غەززە دەدات. لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٠ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە ویلایەتی کوارا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە کاتی وەرگرتنی سەربازی نوێ بۆ سوپای نیشتمانی سۆماڵ، هێرشێک بۆ سەر بنکەی سەربازی دامانیۆ ئەنجام درا.