لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٠ شەهید لە غەززە

ڕژێمی زایۆنی بەبێ پچڕان درێژە بە هێرشە دڕندەکانی بۆ سەر غەززە دەدات. لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٠ کەس شەهید بوون.
بەشی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە بە درێژایی شەو لەلایەن رژێمی سەهیۆنی هێرشی توندی ئاسمانی کرایە بەر. تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ٥٠٠ کەس شەهید بوون. ئەم ژمارەیە واتە لە هەر ١٥ خولەکێکدا یەک مردن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێرش کرایە سەر ماڵێک لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس، ٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. لە شارۆچکەی عەباسان ئەلکەبیرە لە هەمان شار ماڵێک کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک شەهید بوو و ٩ کەسیش بریندار بوون. لە شاری بەنی سوهەیلا هێرش کرایە سەر خێمەیەک کە ئاوارەکانی تێدا مابوونەوە، کەسێک کوژرا و چوار کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکان بێ وەستان لە ناوەڕاستی غەززە بەردەوام بوون. لە ڕۆژئاوای کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات هێرش کرایە سەر خێمەیەک کە ئاوارەکانی تێدابوو، ٣ کەس شەهید بوون. ماڵێکی خێزانی لە شاری دەر ئەلبەلا کرایە ئامانج؛ ٣ کەس لە یەک خێزان کوژران. لە دەڤەری یەرموکیش لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خێمەیەک، ٢ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.
نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا کە دەکەوێتە باکووری غەززە، ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە کرایە ئامانج. دیواری باکووری نەخۆشخانەکە کە دەوروبەرەکەی بەر ئاگری تانکەکان کەوتووە، بە بولدۆزەری داگیرکەر ڕووخێنراوە. ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە دەروازەی باکووری نەخۆشخانەکە دانرابوو.
لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە هێشتا ٥٥ نەخۆش و پزیشک و پەرستار لەناو نەخۆشخانەکەدا ماون، بەڵام بەهۆی بۆردومانێکی توندەوە ناتوانرێت تەنانەت لەناو نەخۆشخانەکەشدا بە سەلامەتی بجوڵێن. کارمەندانی چاودێری تەندروستی و نەخۆشەکان لە لێواری کارەساتێکی مرۆیی گەورەدان.
لە ناوچەی سەفتاوی باکووری غەززە، خەڵکی مەدەنی کە هەوڵی کردنەوەی بیرە ئاوییەکانیان دەدا، کرانە ئامانج. لەو هێرشەدا ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
وتەبێژی بەرگری شارستانی لە بەیاننامەیەکدا وتی، "زۆرێک لە بنەماڵەکان لە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی بە تەواوی لەناوچوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەس هێشتا لە ژێر داروپەردوودا بوون. بەڵام بەهۆی هێرشی توند و نەبوونی کەرەستە، ناتوانرێت دەست بە داروپەردووەکان بگات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند خانوویێک لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا و ٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە نزیکەی بازاڕێک لە شاری قەلعە عەبدولڵای وڵاتی پاکستان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ بەیانی دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کردنە ئامانجی کەسایەتییەکانی ئەکادەمی و زاناکانی فەلەستینی بە شێوەی سیستەماتیک. ئەم جار رژێمی داگیرکەر کەسایەتیی ناوداری ئەکادەمیی فەلەستینی مێژووناس پرۆفسیۆر زەکەریا سینواری کردە ئامانج.