رژێمی داگیرکەر لە نیوەی شەو کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دایەوە: لانیکەم ٧٢ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە نیوەی شەوەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٧٢ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٦٢ ڕۆژە ئاگربەستی هەڵوەشاندووە و بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی. لە ئەنجامی هێرش سەر چەند خانوویێک و خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچەی مەواسی لە شاری خان یونس لانیکەم ٣٦ فەلەستینی شەهید بوون.
لە تەواوی شەو هێرش کرایە سەر باکوور، ناوەڕاست و باشووری غەززە. بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی پزیشکی لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو بەربەیانی ئەمڕۆ ٧٢ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشێک سەر خانوویێک لە باکووری جیبالیا لانیکەم ١٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر دەیر بەلاح ٢ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو. لە ئەنجامی هێرش سەر شارەکە ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس بە تۆپهاوێژ کرا ئامانج و بۆردومان کرا.
لە ٣ ڕۆژی کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا لانیکەم ٢٠٠ فەلەستینی شەهید بوونەتە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵن و هێرشەکان لە باکوورەوە تاوە باشوور بێ راوەستان بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی پاپوای ڕۆژئاوا لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٩ کەسیش بێ سەروشوێنن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٤ کەس.
لە شاری حەیدەرئابادی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.