رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٣ ڕۆژنامەنووسی دیکە شەهید دەکات

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی ڕۆژنامەنووسی میدیای فەلەستین نور قەندیل، ڕۆژنامەنووسەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی و کچەکانی شەهید بوون.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی قەزای قەرارە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خان یونس ڕۆژنامەنووس عبدالرحمان تەوفیق عبدالله و یازان جودە عەبادە شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی بیر نەجا لە باکووری غەززە ڕۆژنامەنووس عەزیز حەجار و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی سەفتەوی لە باکووری شاری غەززە ١٥ کەس شەهید بوون کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە ٢٢٠ ڕۆژنامەنووسی شەهید کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووهوه.
لە کاتی وەرگرتنی سەربازی نوێ بۆ سوپای نیشتمانی سۆماڵ، هێرشێک بۆ سەر بنکەی سەربازی دامانیۆ ئەنجام درا.
لە ناوچەی پاپوای ڕۆژئاوا لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٩ کەسیش بێ سەروشوێنن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٤ کەس.