وەزیری دەرەوەی ئێران: پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش لەسەر هەڵوێستی ئێران وتی، "پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت."
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش بە ئاماژە بە چوار خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی، "ئێران وەکوو وڵاتێک کە کە لە مێژە ئەندامی گرێبەستی پەرەنەسەندی چەکی ئەتۆمییە و خۆی دامەزرێنەی ناوچەی دوور لە چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژاوای ئاسیایە، بە شێوەی جیدی و نیازپاکی بڕیاری دانوستانی ناراستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکای داوە و تا ئێستا جیدی بوونی خۆشی نیشان داوە.
ئێران بۆ دڵنیا کردنەوە سەبارەت بە بەردەوام بوونی چییەتی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بەتواوەتی ئامادەیە، بەڵام ناتوانێت لەسەر مافی یەکلایی و یاسایی گەلی ئێران بۆ بەدەست هێنانی وزەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە سازش بکات."
هەروەها وتی، "گەلی ئێران لە سی ساڵی ڕابردوودا بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆی و دەستخستنی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و پیتاندن، تێچووی زۆری داوە و جگە لە تەحەمولی گەمارۆی نایاسایی و ستەمکارانە، باشترین منداڵانی خۆی لە ئەو ڕێگایە بەخشیوە. بۆیە ئێرانییەکان قبووڵی ناکەن وەکوو ئەندامێکی نەگۆڕی گرێبەستی پەرەپێنەدان کە وەبەرهێنان و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی حەرام دەزانێت، خۆی لە پیشەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە بێبەری بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری ئەورای وڵاتی فینلاد دوو هەلیکۆپتەر لە پێکیاندادا و لە ئەنجامی رووداوەکدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین راگەیاند، "حکومەتی ئەمریکا کە پشتیوانی سیاسی و سەربازی بەم هێرشانەی رژێمی سەهیۆنی دەدات بەرپرسی راستەخۆیە لە کوژرانی مەدەنییەکان کە بێ ئەنجامدانەوەی جیاوازی لە نێوان ئافرەت، منداڵ و بەساڵاچووان ئەنجام دەدرێت."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە گوندی بەیراقەی کەناری ڕۆژئاوا منداڵێکی ١٦ ساڵەیان شەهید کرد و دەستیان بە سەر تەرمەکەیدا گرت. هەروەها دوو منداڵیان بریندار کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە نیوەی شەوەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٧٢ فەلەستینی شەهید بوون.