رژێمی سەهیۆنی بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە هەنگاوی ناوە

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە پلانی سڕینەوەی غەززە لە نەخشەدا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، لەژێر ناوی "گالیسکەکانی گیدۆن" دەستی بە هێرشی زەمینی بە ئامانجی تەواوی کەرتی غەززە کردووە. سوپای داگیرکەر رایگەیاند کە چیتر ناکشێنەوە و بۆ هەمیشە دەست بەسەر غەززەدا دەگرن.
رژێمی سەهیۆنی زیاتر مەودای ئەو جینۆسایدەی کە لە کەرتی غەززە ئەنجامی دابوو فراوانتر کرد.
لە راگەیەندراوی فەرمیی بەناو سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا باس لەوە کرا کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێرشی ئاسمانی بەرفراوان ئەنجام دراوە و هێزە زەمینییەکان بەرەو خاڵە ستراتژیکەکان دەستیان بە پێشڕەوی کردووە.
ئەم هەنگاوە راگەیاندنێکی روونی پلانی داگیرکەران بوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی غەززە کە بەهۆی بێ دەنگی جیهانی ئیسلام وێرەک دەبن.
ئۆپڕاسیۆنی نوێی داگیرکردن بە ناوی "گالیسکەکانی گیدۆن" وەک قۆناغی یەکەمی ئەو پلانە راگەیەندرا کە لە ٤ی نیسان لەلایەن کابینەی ئەمنیی سەهیۆنییەکانەوە پەسەند کرا و ئامانجی کۆنترۆڵکردنی هەمیشەیی غەززەیە.
چاپەمەنی رژێمی سەهیۆنی لە باسی لەوە کرد، قۆناغەکانی دواتری ئەم پلانە بریتی بوو لە ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان بۆ باشووری غەززە و دامەزراندنی ئامادەیی سەربازیی هەمیشەیی لە ناوچە داگیرکراوەکان.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە تەنیا لە ماوەی ٣٦ کاتژمێری رابردوودا لانیکەم ٢٥٠ فەلەستینی شەهید بوون. راگەیەندرا کە لە هێرشەکانی دوێنێدا لانیکەم ١١٣ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. قوتابخانە و نەخۆشخانە و ژێرخان و خێمەی پەنابەران ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج.
داگیرکەران کە دوگمەی داگیرکردنی تەواوی غەززەیان داگرت، ئێستا بە ئاشکرا رایدەگەیەنن کە لەو ناوچانە ناکشێنەوە کە دەستیان بەسەردا گرتووە. ئەم پێشهاتانە نەک تەنیا بۆ فەلەستینییەکان بەڵکو بۆ تەواوی ئوممەتی ئیسلامی، وەرچەرخانێکی شەرمەزارکەرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی کاریگەری گەردەلوول و زریان ٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە وڵاتی پێڕووی کیشوەری ئەفریقای باشوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ رووی دا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش لەسەر هەڵوێستی ئێران وتی، "پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت."
میچال والدیگەر بەناو پەرلەمانتارێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ڕۆژنامەی کنێست دا، بەرگری لە کوشتنی منداڵانی فەلەستینی کرد.