رژێمی داگیرکەر لە کەناری ڕۆژئاوا ٤ فەلەستینیی شەهید کرد

هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر خانوویێک لە قەزای تەمونی شاری توباسی کەناری ڕۆژئاوا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ فەلەستینی شەهید بوون.
میدیاکانی فەلەستینی باسیان لەوە کرد، هێزەکانی داگیرکەر خانوویێکیان گەماڕۆ دایەوە کە ٤ فەلەستینی تێدابوون و بە مووشەکی ئەنەرگا خانووکەیان ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ گەنجی فەلەستینی شەهید بوون و داگیرکەریان دەستیان بە سەر تەرمی شەهیدەکاندا گرت.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر لە دەوروبەری زانکۆی کراوەی ئەلقودس لە شاری توباس جێگر بوون.
هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکە تەقەیان کردە سەر هێزەکانی داگیرکەر و دەنگی هاواری داگیرکەران لە ناوچەکە بەرز بوویەوە.
دوای ئەوەی "یەکەیەکی تایبەت" لە هێزەکانی بەرخۆدان دزەیان کردە ناو ناوچەی دەوروبەری زانکۆی کراوەی ئەلقودس لەو شارە، هێزەکانی داگیرکەر هێزی سەربازییان ڕەوانەی شاری توباس کرد. هاوکات زۆرێک لە خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا دەستبەسەر کران و لەلایەن داگیرکەرانەوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا کرا.
لە چالاکییەکی چەکداریدا کە دوێنێ لە نزیک شارۆچکەی ئاریێل لە ڕۆژئاوای سەلفیت روویدا، ژنێکی دانیشتووی سەهیۆنی کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤یەوە سوریاییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و تاوەکو ئێستا ١.٩ ملیۆن کەس گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە غەززە لە خزمەت دەرچوو.
لە شارۆچکەی قولەی پارێزگای قۆنیەی وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ رووی دا.
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نیوەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.