بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر نەخۆشخانەی ئەوروپا لە غەززە لە خزمەت دەرچوو

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە غەززە لە خزمەت دەرچوو.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیانێکی گەورە بە ژێرخانی نەخۆشخانە گەشتووە و سیستەمی ئاوەڕۆی نەخۆشخانەکە بە گشتی ڕوخاوە و زیان بە بەشەناوخۆییەکانی نەخۆشخانەکە گەشتووە و رێگاکانی بەرەو نەخۆشخانەکە دەچن بە گشتی وێران بوونەتە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لەبەر ئەوەی زۆر جار نەخۆشخانەکە دەبێت ئامانجی هێرشەکان دۆخی خەتەرناک بۆ کارمەندانی تەندروستی، بریندارەکان و نەخۆشەکان هیەیە و بۆیە ئیتر ناتوانرێت خزمەتی تەندروستی پێشکەش بکات.
وەزارەتەکە راگەیاند، خزمەتەکانی وەک نەشتەگەری مێشک، نەشتەرگەری سنگ و نەخۆشییەکانی دیکە وەک چاو تەنها لەم نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرێن و ئەمەش بەو واتایەیە ئیتر ئەم خزمەتانە ناتوانرێت بدرێت.
هەروەها باس لەوە کرا، بەهۆی ڕوخانی نەخۆشخانەی دۆستی تورک-فەلەستین تەنها نەخۆشخانەی کە چارەسەری شێرپەنجەی پێشکەش دەکرد نەخۆشخانەی ئەوروپا بوو و بەهۆی لە خزمەت دەرچوونی نەخۆشخانەکە ئیتر ناتوانرێت ئەم خزمەتە پێشکەش بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤یەوە سوریاییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و تاوەکو ئێستا ١.٩ ملیۆن کەس گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
لە شارۆچکەی قولەی پارێزگای قۆنیەی وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ رووی دا.
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نیوەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.