لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر لە خان یونس ٥٦ کەس شەهید بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین کۆمەڵکوژی نوێ لە شاری خان یونس ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٥٦ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری خان یونس ١٣ خانوو و خێمەی کردە ئامانج. هەروەها دەیان هێرشی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی شارەکە ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی پزیشکی، لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس ٥٦ کەس شەهید بوون و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، یەکێک لە شەهیدەکان ڕۆژنامەنووس حەسەن سەمور پێشکەشوانی کەناڵی ئەلئەقسا بوو کە لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەی شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرش سەر قەزای قەرارە ٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خانووی خانەوادەی زەینەتی لە قەرارە ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەیەک لە ناوچەی مەواسی کەسێک بەناوی خەلیل جەمال دەرویش ئەستال شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی خانەوادەی لەهام ٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی خانەوادەی بەیوک ٢ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک لە نزیکەی قوتابخانەی عەسقەلان لە قەزای عەباسان کەبیرە ٧ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خێمەی خانەوادەی ڕۆژنامەنووس حەسەن مەرزوق ١٣ کەس شەهید بوون و چەند کەسێکیش بێ سەروشوێنن.
لە ئەنجامی هێرش سەر ژووری بەڕێوبەرایەتی بازاڕی زێڕین لە نزیکەی چواڕێیان بەنی سوهەلا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کەسێک شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرش سەر قەزای فەخاری ٢ کەس شەهید بوون.
هەروەها لە ئەنجامی چالاکییەکان تەرمی شەهیدێک دۆزرایەوە کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوبوو.
لە ئەنجامی هێرش سەر قەزای عەباسان کەبیر کچێک کە پێشتر بەهۆی بۆردومانەکان بە سەختی بریندار بوبوو شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤یەوە سوریاییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و تاوەکو ئێستا ١.٩ ملیۆن کەس گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە غەززە لە خزمەت دەرچوو.
لە شارۆچکەی قولەی پارێزگای قۆنیەی وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ رووی دا.
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نیوەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.