پاکستان و هیندستان دیپلۆماتکارانی یەکتر دیپۆرت دەکەن

پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.
پاکستان ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای هیندستان لە ئیسلام ئابادی وەک کەسی نەخوازراو راگەیاند. وەزارەتی دەرەوەی وڵات داوای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وڵات بەجێ بهێڵێت.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەک باسی لەوە کرد، نوێنەری هیندستان بانگێشتی وەزارەتی دەرەوەی کراوە و بڕیارەکە پێی راگەیەندراوە و داوا لێیکراوە کە کارمەندی میسیۆنی هیندستان خۆی لە کارەکانی دژ بە بەرپرسیارێتی دیپلۆماتیک بە دوور بگرێت.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی هیندستان، حکومەتی هیندستان کارمەندێکی ئەنجومەنی باڵای پاکستان لە نیودەلهی دیپۆرت کردووە و داوای کردووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وڵات بەجێ بهێڵێت.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، دیپلۆماتکارەکە وەک کەسی نەخوازراو راگەیەندراوە و چالاکییەکانی دژ بە پێگەی فەرمیی خۆی لە هیدنستان هەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤یەوە سوریاییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و تاوەکو ئێستا ١.٩ ملیۆن کەس گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە غەززە لە خزمەت دەرچوو.
لە شارۆچکەی قولەی پارێزگای قۆنیەی وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ رووی دا.
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نیوەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.