تەقینەوەی تەقەمەنی لە ئەندەنۆسیا: ١٣ کەس کوژران

تەقینەوەیەک لە کاتی فڕێدانی تەقەمەنی سەربازی لە ئەندەنۆسیا رووی دا و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٩ کەسیان مەدەنی بوون.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، تەقینەوەکە لە کاتی فڕێدانی تەقەمەنی سەربازی بەسەرچوو لە گوندی ساگارا لە ناوچەی گاروت لە ویلایەتی جاوای ڕۆژئاوا لە ئەندەنۆسیا رووی داوە.
کریستۆمی سیانتوری وتەبێژی سوپای ئەندەنۆسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەکە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٩ کەسیان مەدەنی و ٤ سەرباز بوون و بەدواداچوون بۆ هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.
دەستنیشان کرا، تەقینەوەکە لە کاتێکدا رووی داوە کە ئەفسەرەکان خەریکی تەواوکردنی لەناوبردنی تەقەمەنی بوون.
راگەیەندرا کە لێکۆڵینەوەکە هەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن خەڵکی مەدەنی توانیویانە ئەوەندە لە ناوچەی تەقینەوەکە نزیک ببنەوە.
لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سەربازیی ئەندەنۆسیا لە نزیک جاکارتا کەوتەوە کە تەقەمەنی بەسەرچووی هەڵگرتبوو و زنجیرەیەک تەقینەوەی لێکەوتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.