پۆڵەند کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆوی داخست

رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.
سیکۆرسکی ئاماژەی بە بەڵگەکان کرد کە دەزگا هەواڵگرییەکانی رووسیا لە پشت کردەوەیەکی بە ئەنقەستی تێکدەرەوە بوون کە مۆڵێکی بازرگانی گەورەی وارشۆی کردە ئامانج.
ناوبراو لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، "بڕیار دراوە مۆڵەتی کارکردنی کۆنسۆڵخانەی فیدڕاسیۆنی رووسیا لە کراکۆو هەڵبوەشێنرێتەوە."
دۆنالد توسک سەرۆک وەزیرانی پۆڵەند ڕۆژی یەکشەممە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو کە رووداوی سووتاندنی مۆڵەکە لە سەر داوای هێزەکانی ئاسایشی رووسیا ئەنجام دراوە.
هەروەها وەزارەتەکانی ناوخۆ و دادی پۆڵەند لە راگەیەندراوێکی هاوبەش باسیان لەوە کردبوو کە رووداوەکە لە لایەن کەسێک کە ناسنامەی دیارە و لە فیدڕاسیۆنی رووسیا دەژی ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرابوو کە چەند کەسێک دەستبەرسەر کراون و ناسنامەی هەنێک کەسیش پشتڕاست کراوە و دادگایی دەکرێن.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاندبوو کە پۆڵەند بە ئەنقەسد دژ بە سوودەکانی هاوڵاتیانی دەجووڵێتەوە و لە کاتێکی نزیکدا وڵامێکی گونجان دەدرێتەوە.
لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ناو ٤٤ ناوەندی کڕینوفڕۆشتندا ئاگرێکی گەورە دەرکەوتبوو و لە سەدا ٨٠ی ١٤٠٠ دوکان سووتابوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.