راگەیەندراوی هاوبەش لە قەتەر و میسڕەوە: کاتی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە هاتووە

قەتەر و میسڕ بڕیاری ئازادکردنی ئەسیرێکی ئەمریکی لە لایەن حەماس وەک "ئاماژەی بە نیازپاکی" وەسف کرد و بانگێشتی گەڕانەوە بە سەر مێزی دانوستان بۆ ئاگربەستێکی گشتگیر کرد.
قەتەر و میسڕ لەبارەی هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا، هەردوو وڵات بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامن لە هەوڵەکانی ناوبژوانی و "بەردەوامین لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەلی مەدەنی و کردنەوەی رێگای ئاگربەستی گشتگیر."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژە بە بڕیاری حەماس بۆ ئازادکردنی ئیدان ئەلێکساندەر ئەسیرەکەی هاوڵاتی ئەمریکا کرد و راگەیێندرا، ئەم هەنگاوە هەوڵێکی نیازپاکانەیە و هەنگاوێکی هاندەرە بۆ دووبارە دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاگربەست.
قەتەر و میسڕ جەختیان لەوە کرد کە دەبێت شەڕەکەی غەززە هەرچی زووە کۆتایی پێبێت و بانگێشتی لایەنەکان کرد کە بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە چەند ناوچەیەکی بەنگلادیش لە کاتی زریانێکی سەختدا بەهۆی هەورەبروسکە و کەوتنەخوارەوەی دارەکانەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
تەقینەوەیەک لە کاتی فڕێدانی تەقەمەنی سەربازی لە ئەندەنۆسیا رووی دا و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٩ کەسیان مەدەنی بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٦٤٨ کەس.
هیندستان دوای ئاگربەست لەگەڵ پاکستان ٣٢ فڕۆکەخانەکەی دووبارە بۆ گەشە ئاسمانییە مەدەنییەکان کردەوە.