هیندستان ٣٢ فڕۆکەخانەکەی دەکاتەوە

هیندستان دوای ئاگربەست لەگەڵ پاکستان ٣٢ فڕۆکەخانەکەی دووبارە بۆ گەشە ئاسمانییە مەدەنییەکان کردەوە.
بەرپرسانی هیندستانی رایانگەیاند، ٣٢ فڕۆکەخانەکەیان کە بەهۆی گرژی لەگەڵ پاکستان داخرابوون دووبارە کرانەوە.
بڕیارەکە دوای رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان پاکستان و هیندستان درا کە ڕۆژی شەممە واژۆ کرابوو.
دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی هیندستان ڕۆژی یەکشەممە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو کە ٣٢ فڕۆکەخانەی کە داخرابوون لە ١٥ی ئایار کاتژمێر ٠٥:٢٩ بۆ گەشتە ئاسمانییەکان دەکرێنەوە.
چەند هەفتە پێشتر لە نێوان پاکستان و هیندستان گرژی و ناکۆکی دەستیپێکرد و گۆڕابوو بە شەڕ.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەقینەوەیەک لە کاتی فڕێدانی تەقەمەنی سەربازی لە ئەندەنۆسیا رووی دا و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٩ کەسیان مەدەنی بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٦٤٨ کەس.
لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.