رژێمی داگیرکەر هەڕەشەی هێرش سەر بەندەرەکانی حودەیدە دەکات

ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی عەرەبی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئیدعای بەکارهێنانی ٣ بەندەر لە حودەیدە لە لایەن انصارالله بۆ ئامانجەکانی سەربازی داوای چۆڵکردنی لە لایەن مەدەنییەکان کرد.
ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی عەرەبی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێک لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، هێرش دەکەنە سەر ٣ بەندەر لە ویلایەتی حودیدەی یەمەن.
ئەدرەعی ئیدعای کرد، ئەو ٣ بەندەرەی ژێر کۆنترۆلی انصارالله بۆ ئامانجەکانی سەربازی بەکاردەهێنێرێت. سەهیۆنییە داگیرکەرەکە نەخشەی ناوچەکەی بڵاو کردەوە و بانگێشتی کرد کە مەدەنییەکان ئەو ناوچەیانە بەجێ بهێڵن.
بزووتنەوەی انصارالله جەخت لەوە دەکات، تا کاتێک هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی رژێمی داگیرکەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هیندستان دوای ئاگربەست لەگەڵ پاکستان ٣٢ فڕۆکەخانەکەی دووبارە بۆ گەشە ئاسمانییە مەدەنییەکان کردەوە.
لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی لە ناوچەی سوبا لە قەزای ئیزنا لە کەناری ڕۆژئاوا خانووی خانەوادەیەکی فەلەستینیی ڕوخاند.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە ئەو شتە سپییەی لەبەردەم ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا مادەی هۆشبەری تێدایە و کۆشکی ئەلیزە ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە.