رژێمی داگیرکەر ٢ قوتابخانەی کردە ئامانج: لانیکەم ٣٠ شەهید

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر دوو قوتابخانەی کە ئاوارەکان تێدا دەمان لانیکەم ٣٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٦ ڕۆژە ئاگربەستی هەڵوەشاندووە و هێرش دەکاتە سەر غەززە.
لە ئەنجامی هێرش سەر قوتابخانەی بەنات جیبالیا لە کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لانیکەم ١٥ فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون. دەستنیشان کرا، لە ناو قوتابخانەکە سەدان ئاوارە فەلەستینی تێدا دەمان.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر قوتابخانەیەکی دیکە لە جیبالیا ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرش سەر قوتابخانەی فاطمە بنت اسد لە شاری جیبالیا لانیکەم ١٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرش بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی غەززە بەردەوامە. لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت شارەکانی غەززە و رەفەح دەکرێتە ئامانج.
حەماس جەخت لەوە دەکات، بۆ ئاگربەستێکی درێژخایەن ئامادەیە بەڵام رژێمی داگیرکەر رەتدەکات و هەوڵی زیاترکردنی هێرشەکانی دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.