غەززە گۆڕاوە بە ناوچەی مردن بەهۆی بێ ئاوی

لە غەززە نزیکەی تەواوی ژێرخانی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ ڕوخاوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢.٣ ملیۆن مرۆڤ رووبەرووی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بوونەتە.
ئیدارەی ئاوەکانی فەلەستین راگەیاند، لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەر ژێرخانی بە گشتی وێران کردووە، کارەبای بڕیوە، رێگری لە گەشتنی سووتەمەنی و ماددەکانی پێویستی ژیان دەکات نزیکەی تەواوی خزمەتگوزاری ئاو راوەستاوە.
لە سەدا ٨٥ی ناوەندەکانی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ لەناو چوونەتە و دەرێنانی ئاو لە ژێرزەوی لە سەدا ٧٠-٨٠ کەمبووەتە.
هەروەها باس لەوە کرا کە ئاوی ڕۆژانە بۆ کەسێک بۆ ٣-٥ لیتر دابەزیوە و ئەمەش کەمترە لەو ئاستەی کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەی کەسێک دەستنیشانی کردووە و غەززە گۆڕاوە بە ناوچەی مردن بەهۆی بێ ئاوی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.