ئەردۆغان پوتینی ئاگادار کردەوە کە ئامادەن میوانداری دانوستان بکەن

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجام داوە.
لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا، پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێ کرا.
لە میانی دیدارەکەدا ئەردۆغان بە پوتینی راگەیاند کە لێدوانەکەی سەبارەت بەوەی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول لەو شوێنەی لێوە وەستاون بەردەوام دەبێت، پێشوازی لێکراوە و تورکیا ئامادەیە میوانداری دانوستانەکان بکات کە دەبێتە هۆی چارەسەری هەمیشەیی.
ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە پەنجەرەیەک لە دەرفەت بۆ گەیشتن بە ئاشتی کراوەتەوە و ئاگربەستێکی گشتگیر کەشێکی پێویست بۆ دانوستانەکانی ئاشتی دروست دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.