وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا: بۆ ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لەگەڵ رووسیا ئامادەیین

ئەندری سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا راگەیاند، ئۆکراینا ئامادەی ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژەیە لەگەڵ رووسیا.
ئەندری سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا راگەیاند، ئۆکراینا ئامادەیە لە ڕۆژی دووشەممەوە ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لەگەڵ رووسیا رابگەیێنێت.
سیبیها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی رابەرانی ئەلمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئۆکراینا لە کیێڤ ئامادە کراوە و "ئەگەر رووسیا قبول بکات و چاودێریێکی کاریگەر ئەنجام بدرێت، ئاگربەستێکی درێژخایەن کاریگەری لەسەر ئاشتی دەبێت."
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بانگێشتی رووسیا و ئۆکراینا کردبوو بۆ ئەوەی ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە رابگەیەنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند کە تورکیا ئامادەیە میوانداری لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بکات.