پاکستان: ٧٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکداری دروسکراوی ئیسرائیلمان خستە خوارەوە

گرژی لە نێوان پاکستان و هیندستان لە بەرزبووندایە و بە پێی راگەیەندراوی پاکستان، "تاوەکو ئێستا ٧٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هیندستانی دروستکراوی ئیسرائیلمان خستۆتە خوارەوە."
پاکستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا ٧٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هیندستانی دروستکراوی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی خراوەتە خوارەوە.
فەریق ئەحمەد شەریف چاودری بەڕێوبەری گشتی یەکەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا ٧٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هیندستانی دروستکراوی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی خراوەتە خوارەوە و بەهۆی هێرشەکانی هیندستان ٣٣ مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارەکان گەشتووە ٦٢ کەس.
چاودری ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی هیندستاندا بڵاوکراوە کە باس لەوە دەکەن فڕۆکە پاکستانییەکان خراونەتە خوارەوە و پاکستان هێرشی کردووەتە سەر هیندستان رەتکردەوە و داوای کردووە "پاشماوەی لانیکەم یەک فڕۆکە یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پاکستانی (کە خراوەتە خوارەوە) وەک بەڵگە پیشان بدرێت."
چاودری کە هەواڵی برینداربوونی سەرباز هەبووە لە کاتی پێکدادانەکان لەگەڵ هیندستان، ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا هیچ سەربازێکی پاکستانی گیانی لەدەست نەداوە.
دوێنێ ڕۆژنامەوانی هیندستان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پاکستان هێرشی کردۆتە سەر کۆگاکانی تەقەمەنی لە ناوچەی جامو و کەشمیر کە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش رایگەیاند کە تۆمەتەکانی هێرشکردنە سەر قەزاکانی پاتانکۆت و سریناگاری هیندستان دوورە لە راستییەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارەکانی رەفەح و غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا خانەوادەیەکی ٥ کەسی بە گشتی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە لە جینۆساید لە غەززە. سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە کردنە ئامانجی مەدەنییەکان و لە کەناری ڕۆژئاوا لە کاتەکانی شەو هێرش و هەڵکوتان بەردەوامە.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە شاری تەلئەبیبی داگیرکراو بە مووشەکی هایپرسۆنیک کرا ئامانج.