انصارالله: فڕۆکەخانەی بن گوریۆن بە مووشەکی هایپرسۆنیک کرا ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە شاری تەلئەبیبی داگیرکراو بە مووشەکی هایپرسۆنیک کرا ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله راگەیاند، هێزی مووشەکی سوپای یەمەن فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە شاری تەلئەبیبی داگیرکراوی بە مووشەکی هایپرسۆنیک کردە ئامانج.
سەریع جەختی لەوە کرد، مووشەکەکە بە سەرکەوتوویی لە ئامانجەکەی داوە.
سەریع ئاماژەی بەوە کرد، لەبەر ئەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی داگیرکەر نەیتوانیوە رێگری لە مووشەکەکە بکات ملیۆنان سەهیۆنی چوونەتە ناو پەناگاکان و گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە راگیراون.
هەروەها باسی لەوە کرد کە بە درۆنی یافا ناوچەی یافا لە تەلئەبیبی داگیرکراو کراوە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارەکانی رەفەح و غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا خانەوادەیەکی ٥ کەسی بە گشتی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە لە جینۆساید لە غەززە. سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە کردنە ئامانجی مەدەنییەکان و لە کەناری ڕۆژئاوا لە کاتەکانی شەو هێرش و هەڵکوتان بەردەوامە.
گرژی لە نێوان پاکستان و هیندستان لە بەرزبووندایە و بە پێی راگەیەندراوی پاکستان، "تاوەکو ئێستا ٧٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هیندستانی دروستکراوی ئیسرائیلمان خستۆتە خوارەوە."