چەتەکانی جووڵەکە منداڵەکانی فەلەستینی دەڕفێنن

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی راگەیاند، لە ٣ هەفتەی کۆتاییدا چەتەکانی جووڵەکە ١٣ جار هێرشیان کردووە سەر فەلەستینییەکان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ فەلەستینی بریندار بوونەتە و ٢ خانەوادە چۆڵیان کردووە و ٥ منداڵیش ڕفێندراون.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی راگەیاند، چەتەکانی جووڵەکەی داگیرکەر لە ٣ هەفتەی کۆتاییدا ١٣ جار هێرشیان کردووە سەر فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ فەلەستینی بریندار بوون و ٢ خانەوادەی ٦ کەسی بەزۆر چۆڵیان کردووە و زیان بە خانوو و ئۆتۆمبێل و زەوییەکانیان گەیێندراوە.
بە پێی راپۆرتی نووسینگەکە، چەتەکانی جووڵەکە هێرشەکانیان زیاد کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، چەتەکان لە شارەکانی نابلوس، رامەلڵا و ئەلخەلیل ٥ منداڵی فەلەستینییان ڕفاندووە. رووداوێکی شۆککەریش لە گوندی بەیت فوریق لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس روویداوە، کە کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان و برایەکەی تەمەن ٣ ساڵان بە دارەوە بەستراون و ڕفێنراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هێرشی چەتەکانی جووڵەکە بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەم دۆخە ئازاری فەلەستینییەکان قووڵتر دەکاتەوە و هیچ ڕێوشوێنێکی سزایی بەرامبەر داگیرکەران ناگیرێتەبەر یان ڕێوشوێنی راگرتن ناگیرێتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.