رژێمی داگیرکەر کۆمەڵکوژیێکی نوێ لە غەززە ئەنجام دەدات: ١٦ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٦ فەلەستینی شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک لە بەیت لاهیا ٩ کەس شەهید بوون. چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بۆ رزگارکردنی گیرخواردووان بەردەوامە. لە کاتی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر ئاوارە کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵ بوون لە ناو خانووکەدا دەمانەوە.
لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر دەیر بەلاح و نوسەیرات ٣ کەس شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خێمەکان لە شاری خان یونس ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کچێک شەهید بوو و ٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.