لە سریلانکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی کەوتەخوارەوە: ٦ کوژراو و ٦ بریندار

لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە ئەمڕۆ بەیانی لە بەنداوی مادورو ئۆیا رووی دا. دەستنیشان کرا، هەکیلۆپتێرەکە لە کاتی مەراسیمی دەرچوونی هێزەکانی ئاسمانی سریلانکا رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٢ سەربازی ناو هەلیکۆپتێرەکە بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کران بەڵام ٦ کەس سەربازەکان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرەکە دیار نییە و لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.
چارەسەرکردنی بریندارەکانی دیکە لە نەخۆشخانە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە باکووری وڵاتی مەغریب ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.