کەتائیبی قەسام لە ئۆپڕاسیۆنی "دەروازەکانی دۆزەخ"دا سەربازانی داگیرکەری کوشت و برینداری کرد

کەتائیبی قەسام رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح، یەکەیەکی سەربازی داگیرکەری ١٢ کەسی کوژراون و برینداربوون.
کەتائیبی قەسام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ"دا، سەربازانی داگیرکەریان لە دەوروبەری لە گەڕەکی تانور لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کردە ئامانج.
کەتائیب ئاماژەیان بەوە کردووە کە یەکەیەکی ئەندازیاری سەهیۆنی کە ١٢ کەسی تێدابووە ئامانج کە لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا خۆیان بۆ تەقینەوە لە ناو ماڵێکدا ئامادە دەکرد.
کەتائیبی قەسام لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە، ئاماژەی بەوەکردووە، "موجاهیدەکان بە دوو مووشەکی کارا لە دژی کارمەندان و زرێپۆشەکان ئەم یەکەیەیان لێداوە. لە ئەنجامی هێرشەکەشدا تەقینەوەیەکی گەورە لەناو ماڵەکەدا روویدا و تێبینی کرا کە کوژراو و بریندار لەنێو ئەندامانی یەکەی دوژمندا هەبوون. موجاهدەکانمان دەستنیشانیان کرد کە دوای ڕووداوەکە هەلیکۆپتەرەکان بۆ چۆڵکردنیان لەو ناوچەیە نیشتوونەتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.