نەتەوە یەکگرتووەکان: لە نێجیریا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ رووبەرووی برسێتی بوونەتە

نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی نێجیریا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ رووبەرووی خەتەری برسێتی بوونەتە.
لە راگەیەندراوەکە هۆشداری درا، ئەگەر لە ماوەی ٦ مانگدا خۆراکی پێویست بۆیان دابین نەکرێت مەترسی مردنیان لە سەرە.
حکومەتی نێجیریا و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریان دایەوە، قەیرانەکە لە پارێزگاکانی بۆرنۆ، ئاداماوا و یۆبە قوڵتر بوونەتە.
هەروەها هۆشداری درا، لە ناوچەکە لانیکەم ١ ملیۆن منداڵ رووبەرووی خەتەری بەدخۆراکی بوونەتە و ٦٠٠ هەزاریان مەترسی مردنیان لە سەرە.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، ٦ ساڵە لە دوای یەکتر لە ناوچەکە وشکەساڵی هەیە و ئەم دۆخە کاریگەری بە سەر ٤.٦ ملیۆن کەس هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.