رووداوێکی هاتوچۆ لە فلیپین: ١٢ کوژراو و ٣٠ بریندار

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی فلیپین ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شاری تارلاکی پارێزگای لوزۆنی وڵاتی فلیپین رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
باس لەوە کراوە، رووداوەکە لەو کاتەوە دەستیپێکردووە کە پاسێکی خێرا لە پشتەوە خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمی خۆیدا کێشاوە، ئەمەش کاریگەری دۆمینۆی لەسەر سێ ئۆتۆمبێل دروستکردووە کە لە ڕیزدا چاوەڕێی کرێی ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە بەردەوامە و شۆفێری پاسەکە دەستبەسەر کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە وڵاتی میسڕ ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر بارهەڵگرێک لە شاری نەباتیە کەسێکی لوبنانی و ٢ کەسی سوریایی گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٩١ کەس.