لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر بارهەڵگرێک لە شاری نەباتیە کەسێکی لوبنانی و ٢ کەسی سوریایی گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بارهەڵگرێک لە شاری نەباتیە لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان لوبنانی و دوویان سوریایی بوون.
دەستنیشان کرا، لە هەمان کاتدا فڕۆکەکانی جەنگی سوپای داگیرکەر لە ئاسمانی بەقاعە و هەرمەل دەسووڕانەوە. هەروەها لە کاتەکانی بەیانی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەر لە ئاسمانی بەیرووت بینران.
لەگەڵ ئەوەی لە ٢٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لوبنان ئاگربەست راگەیەندراوە بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە وڵاتی میسڕ ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٩١ کەس.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی فلیپین ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.