خاکەکانی داگیرکراو دەسووتێت و رژێمی داگیرکەر ناتوانێت کۆنترۆلی بکات

ئاگرەکە لە گوندەواری قودسی داگیرکراو کەوتوتەوە هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆل بکرێت.
چەند رۆژ پێشتر لە دارستانی قودسی داگیرکراو ئاگر دەرکەوت و رووبەرێکی ٤٥٠٠ دۆنمی بە گشتی سووتا و ئاگرەکە هێشتا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥ هەزار دۆنم دارستان سووتاوە و دەیان هەزار داگیرکەر ناوچەکەیان بەجێ هشتوون.
دەیان کەس بەهۆی گیرخواردن لە ناو ئاگردا بریندار بوون و گواسترانەوە نەخۆشخانە.
سەهیۆنییەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی بای توند ئاگرەکە ناتوانرێت کۆنترۆل بکرێت و بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.
میدیاکانی داگیرکەر باس لەوە دەکەن، ١١٩ تیمی ئاگرکوژێنەوە و ١٠ فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە بەردەوامن لە هەوڵەکان بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە بەڵام هێشتا لە ١١ ناوچە بەردەوامە.
هێشتا سەرچاوەی ئاگرەکە دیار نییە و داگیرکەران ناچار ماون بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە بانگێشتی هاوکاری نێودەوڵەتی لە وڵاتانی یۆنان، کرواتیا، رۆمانیا، فەڕەنسا، ئیسپاندا و ئیتالیا بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە وڵاتی میسڕ ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر بارهەڵگرێک لە شاری نەباتیە کەسێکی لوبنانی و ٢ کەسی سوریایی گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٩١ کەس.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی فلیپین ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.