وەزیری دەرەوەی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد: دەبێت دەستبەجێ ئەو سزایانەی بەسەر سوریادا سەپێنراون هەڵبگیرێن

ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات ئەو سزایانەی بەسەر سووریادا بەهۆی تاوانەکانی ڕژێمی پێشووەوە سەپێنراوە هەڵبگیرێن.
شەیبانی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەگەر خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان پێشکەش نەکرێن، سوریا دەگەڕێتەوە بۆ ململانێکان.
ئەسعەد شەیبانی رایگەیاند، سوریای نوێ نابێتە مایەی ناسەقامگیری بۆ هیچ ناوچەیەک.
شەیبانی هەروەها باسی لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کرد و رایگەیاند کە پێشێلکردنی سنوورەکانی وڵات لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئەمەش نەک تەنها دەبێتە هۆی ناسەقامگیری بۆ سوریا، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە. نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەبێت دەست بکەن بە گرتنەبەری هەنگاو.
ئەسعەد ئەلشەیبانی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "ئێوە کە لە تاریکترین ڕۆژەکانی سوریادا لەگەڵمان وەستان، نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە دادپەروەری و مافەوە بوەستن، ئەمڕۆ کە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەین، دەمانەوێت لەگەڵ ئێوەدا بڕۆن لەسەر ئەم ڕێگایە، نەک تەنها بۆ دادپەروەری، بەڵکو لە پێناو ئاشتی و ڕێگریکردن لە ململانێ، با پێکەوە ئەم گەمارۆیانە هەڵبگرین، کە پاشماوەی ڕابردوون و بە شێوە تاکلایەنە سەپێنراون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە وڵاتی میسڕ ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر بارهەڵگرێک لە شاری نەباتیە کەسێکی لوبنانی و ٢ کەسی سوریایی گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٩١ کەس.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی فلیپین ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.