سەرۆک کۆماری لوبنان: دەبێت ئەمریکا بۆ کێشانەوە فشار بە سەر ئیسرائیل بسەپێنێت

جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان پابەندبوونی خۆیان بە ڕیفۆرمەکان راگەیاند و باسی لەوە کرد کە دەبێت ئەمریکا بۆ کێشانەوە فشار بە سەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنێت.
عەون دوای دیدار لەگەڵ جۆزێف ڤۆتێل جەنەرالی خانەنشینی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی پابەندی ڕیفۆرمەکانە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان، عەون بە شاندێکی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بنکەکەی لە واشنتۆنە و ناوەندێکی بیرکردنەوەی قازانج نەویست و بێلایەنە و ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە، رایگەیاندووە، لوبنان بە چاکسازیی ئابووری و دارایی و ئیداری بەرەو پێشەوە دەچێت.
عەون باسی لەوە کرد کە دیدار لە نێوان شاندی لوبنانی و نوێنەرانی بانکی جیهانی و سندووقی نێودەوڵەتی پارە بە "ئەرێنی" تێپەڕیوە و ئەنجامەکانی سوودمەندی بۆ ئابووری وڵات دەبێت.
عەون لە کاتی دیدار لەگەڵ شاندی ئەمریکی باس لە دژواری هەوڵەکانی تێکۆشان لە بەرامبەر گەندەڵی و خاوەنداری لە پەنابەرانی سوریایی کرد. هەروەها بانگێشتی کرد بۆ زیندووکردنەوەی ئابووری وڵات و دروستبوونی مەرجەکانی گونجان بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سوریایی دەبێت مەرجەکانی گونجان دروست بکرێن.
عەون سەبارەت بە دۆخی لوبنانی باشووری باسی لەوە کرد کە هێشتا ٥ بەرزایی لە ژێر داگیرکەری رژێمی داگیرکەردایە و بانگێشتی کرد کە ئەمریکا بۆ کێشانەوە فشار بە سەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژئاوای شاری قودسی داگیرکراو لە ناو دارستان ئاگرێکی گەورە دەرکەوت و بەرپرسانی داگیرکەر ناچار مانەوە باری لەناکاو رابگینن.
لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە بازاڕێک لە شاری تفلیسی پایتەختی وڵاتی گورجستان بەجارێکدا ناوچەیەکی ١٥ هەزار مەتری چوارگۆشە سووتایەوە.
حکومەتی هیندستان رایگەیاند کە ئاسمانی خۆی بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەی سەر بە پاکستانن یان پاکستان بەڕێوەی دەبات تا ٢٣ی ئایار داخستووە.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نیشتەجێگایەک لە باکووری وڵاتی چین کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون. ٢ کەسیش بێ سەروشوێنن.