هەنگاوی هیندستان بۆ بەرزکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ پاکستان

حکومەتی هیندستان رایگەیاند کە ئاسمانی خۆی بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەی سەر بە پاکستانن یان پاکستان بەڕێوەی دەبات تا ٢٣ی ئایار داخستووە.
حکومەتی هیندستان ئاگادارییەکی فڕۆکەوانی نۆتامی بڵاوکردەوە و تێیدا فڕۆکە مەدەنی و سەربازییەکانی پاکستان لە ئاسمانی هیندستان قەدەغە دەکات.
نۆتام ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سنووردارکردنە هەموو ئەو فڕۆکانە دەگرێتەوە کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێن یان بەکرێدەدرێن و لە ئەمڕۆوە تا ٢٣ی ئایار کارا دەبێت.
هەروەها پاکستان لە ٢٤ی نیساندا رایگەیاندبوو کە ئاسمانی خۆی بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەی سەر بە هیندستانن یان هیندستان بەڕێوەی دەبات داخستبوو.
لە ٢٢ی نیساندا لە ناوچەی پاهالگام لە جامو و کشمیر کە لەلایەن هیندستانەوە داگیرکراوە، چەکداران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە ٢٦ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
هیندستان کە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی تۆمەتبار کرد بە "لە پاکستانەوە هاتوون"، "پەیماننامەی ئاوەکانی سیند"ی هەڵپەسارد، داوای لە یاریدەدەری وەزیرانی پاکستانی کرد کە لە نیودەلهی کاردەکەن لە ماوەی هەفتەیەکدا وڵاتەکە بەجێبهێڵن، هەروەها رایگەیاند کە خزمەتگوزاری ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی پاکستان راگیراوە و هەموو ئەو ڤیزەی کە پێشتر دەرکرابوون هەڵوەشێنراونەتەوە.
پاکستان ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و ژمارەی کارمەندانی دیپلۆماسی هیندستانی لە ئیسلام ئاباد سنووردار کرد و رایگەیاند کە هەر دەستێوەردانێک لە ڕووبارەکانی دەرەوەی پەیمانی ئاوەکانی سیند بە کردەوەی شەڕ دادەنرێت و هەموو بازرگانییەکانی لەگەڵ هیندستان ڕاگرت و ئاسمانی وڵاتەکەی داخست.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاگرەکە لە گوندەواری قودسی داگیرکراو کەوتوتەوە هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆل بکرێت.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش دەکەنە سەر خاکەکانی سوریا.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.