لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ١٦ فەلەستینی شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەوینی سوپای داگیرکەر بۆ سەر باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە ١٦ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ١٦ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەمپی جیبالیا لە باکووری غەززە ٣ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون. هەروەها بە تۆپهاوێژ هێرش کرایە سەر ڕۆژهەڵاتی شاری بەیت لاهیا.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک لە کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە ٦ فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون و لە ئەنجامی هێرش سەر دوو خانووی دیکە لە ناوچەکە ٦ کەسی دیکە شەهید بوون.
بەهۆی هێرش سەر باڵەخانەی بیشارە لە شاری دەیر بەلاح ژمارەیەکی زۆر مەدەنی بریندار بوون و لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەی ئاوارەکان لە شاری خان یونس کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە وڵاتی میسڕ ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر بارهەڵگرێک لە شاری نەباتیە کەسێکی لوبنانی و ٢ کەسی سوریایی گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٩١ کەس.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی فلیپین ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.