ئێران سیخوڕێکی مۆساد لە سێدارە دەدات

دەسەڵاتدارانی دادوەری ئێران رایانگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی موحسین لەنگەرنشین کە بۆ مۆساد سیخوڕی دەکرد لە سێدارە دراوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لەنگەرنشین پێشتر دەستبەسەر کرابوو و لە ئەنجامی لێکۆلینەوەکان دەرکەتوبوو لە گورجستان و نیپاڵ لە مۆساد پەروەردەیی سیخوڕی وەرگرتووە.
دەستنیشان کرا، سیخوڕەکە بۆ ماوەی نزیکەی ٢ ساڵ خزمەتی بۆ رژێمی سەهیۆنی کردووە و لەم قۆناغەدا بەشداری لە چەندین چالاکی ئیستیفزازی و تیرۆری کردووە.
یەکێک لەم هێرشانە تیرۆریانە تیرۆرکردنی سەرهەنگ (عەقید) حەسەن سەیادخودایی ئەندامی سوپای پاسداران لە ساڵی ٢٠٢٢ بوو.
دەسەڵاتدارانی ئێرانی جەخت لەوە دەکەن کە تێکۆشانیان لە دژی ئەم جۆرە چالاکیانەی سیخوڕی و تیرۆری بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی بۆرنۆی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە سەر رێگا داڕێژرابوو ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ڕۆژئاوای شاری قودسی داگیرکراو لە ناو دارستان ئاگرێکی گەورە دەرکەوت و بەرپرسانی داگیرکەر ناچار مانەوە باری لەناکاو رابگینن.
لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە بازاڕێک لە شاری تفلیسی پایتەختی وڵاتی گورجستان بەجارێکدا ناوچەیەکی ١٥ هەزار مەتری چوارگۆشە سووتایەوە.
حکومەتی هیندستان رایگەیاند کە ئاسمانی خۆی بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەی سەر بە پاکستانن یان پاکستان بەڕێوەی دەبات تا ٢٣ی ئایار داخستووە.