ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کێڵگە خەنەبەرەکان وێران دەکات

ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کێڵگە خەنەبەرەکانی لە شاری بەدەخشان وێران کرد.
پۆلیسی دژە مادەی هۆشبەری ئیمارەتی ئیسلامی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٥٧ دۆنم کێڵگەی خەنەبەریان لە پارێزگای بەدەخشان لە باکووری ئەفغانستان وێران کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فەرمانگەی پۆلیسی ویلایەتەکەوە دراوە، باس لەوە کراوە کە بە ئۆپڕاسیۆنی پۆلیس ڕێگری لە قاچاخکردنی ماددە هۆشبەرەکان کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە بەرهەمە قاچاخەکان لە سنوورەکانی ناحیەی ئارگۆی پارێزگاکە ئەنجام دراوە.
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی بریکاری وەزیری جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند تاقیگەیەکی نهێنی پرۆسێسکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕۆژئاوای پارێزگای غور و دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ هەزار کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت کە لە بەرهەمهێنانی مادەی هێرۆین بەکاردەهێنرێن.
تاڵیبان کە لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بە دەرکردنی هێزەکانی داگیرکەری ئەفغانستان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کرد، دوای ڕاگەیاندنی ئیمارەتی ئیسلامی، شەڕێکی گەورەی دژی ماددە هۆشبەرەکان دەستپێکرد.
ئیمارەتی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری قەدەغەکردنی چاندنی تلیاک (خەنەفە)ی دا، دوابەدوای ئەم قەدەغەکردنە، بەرهەمهێنانی تلیاک لە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێژەی لەسەدا ٩٥ کەمیکردووە، بەپێی داتاکانی فەرمانگەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەرهەمی تلیاک کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا شەش هەزار و ٢٠٠ تۆن بووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ تەنها ٣٣٣ تۆن دابەزیوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.