باندە جولەکەکان بەردەوامن لە دەستبەسەرداگرتنی خاکەکانی فەلەستین

گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی داگیرکاری و وێرانکاریی سیستماتیک دەبنەوە. لە گوندی ئوم سەفا، داگیرکەرانی سەهیۆنی لە سەعاتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان کرد بە وێرانکردنی زەوییە فەلەستینییەکان بە کەرەستەی بیناسازی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ داگیرکەرانی سەهیۆنی بە ئامێرەکانی بیناسازی دەستیان کرد بە وێرانکردنی زەوییە فەلەستینییەکان لە گوندی ئوم سەفا لە باکووری ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا.
مەروان سەباح، سەرۆکی ئەنجومەنی گوندی ئوم سەفا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کۆمەڵێک داگیرکەر دەستیانکردووە بە تەختکردن و دەستبەسەرداگرتنی زەوی لە ناوچەی نێوان گوندەکانی ئوم سەفا و دێر سودان.
سەباح باسی لەوەش کرد کە داگیرکەران لەم دواییانەدا سەدان دۆنم زەوییان لە ناوچەی جەبەل ئەلڕەس لە ڕۆژهەڵاتی گوندەکە وێران کردووە و زیاتر لە ٣٠٠ داری زەیتون و ترێیان لە ڕەگەوە بڕیوە.
ئێستا داگیرکەران چاویان بەرەو باکووری گوندەکە کردووە و بە ئامانجی فراوانکردنی ئەو نیشتەجێبوونە نایاساییەی کە لەو ناوچەیەدا دروستکراوە، بەردەوامن لە وێرانکارییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.